Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:32

ليژنه‌ى پۆلێنى به‌ڵێنده‌ران له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانى ده‌كات

کوردستان TV
100%


 بە سەرپەرشتيی سەرۆکی ليژنەی پۆلێنی بەڵێندەران، لە دیوانی وەزارەت كۆبوونه‌وه‌يه‌ك بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە  هەمواری ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنی بەڵیندەران کرا، کە لە لايه‌ن وەزیری  پلاندانان خرايه كۆبوونەوەی سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی وەزیران و به كۆى ده نگ بڕيارى كۆتایی له‌سەر درا و  هه موار كرايه‌وه. دواتر هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ پۆلێنی بەڵێندەران و کارەکانیان کرا، بە ئامانجی باشتر ڕایيکردنی مامەڵەی بەڵێندەران و کۆمپانیاکان.

لە بەشێکی ديكه‌ى کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی دانانی میکانیزمێکی نوێ کرایەوە، بۆ پێداچوونەوە بە پۆلێنی بەڵێندەران و  پێدانی پلە و بەرزکردنەوەی پلەکانیان، و دانانی کۆمپانیاکان لە لیستی ڕەش و هەڵوەشاندنەوە و پاکتاوکردنی کۆمپانیاکان، بەشێوەیەکی گونجاو كه هه‌موو كۆمپانيا و بەڵێنده‌ران بتوانن له پارێزگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كار به پێناسه‌ى پۆلێنى بەڵێنده‌ران بكه‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.