به گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە ماوه‌ی مانگی ئایاردا 81 هاووڵاتی سڤیل لە ناوچە جیاوازە کۆنترۆڵکراوه‌كانی سوریا كوژراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه له مانگی ئایاردا 24 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی بنده‌ستی ملیشیاكانی سوریا كه له لایه‌ن توركیا و روسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن. به‌پێی ئاماری روانگه‌كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بیست و دوو كه‌س كوژراون كه له‌و ژماره‌یه، چوار كه‌سیان ملیشیای سه‌ر به ته‌حریرولشام، پازده كه‌سیان سه‌ربازی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و دوو كه‌سیان منداڵ بوونه.
هه‌ر به گوێره‌ی روانگه‌كه ته‌نها له مانگی ئایاردا هه‌شتا و یه‌ك هاوڵاتی سڤیل لە ناوچە جیاوازە کۆنترۆڵکراوه‌كانی سوریا كوژراون كه له‌و ژماره‌یه حه‌وتیان ئافره‌ت و پازده‌یان منداڵ بوون.
ده‌رعا به لانكه‌ی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی دژبه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌د به‌ناوبانگه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ش كه له لای ئه‌وان تۆمار كراون، دانیشتوانی سنووری پارێزگای ده‌رعا له باشوری رۆژئاوای سوریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.