Erbil 44°C ھەینی 19 تەمووز 18:18

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ توركیا 40 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

 به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سنوری ئه‌ده‌نه‌ و غازی عه‌نتاب، ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ سی كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. 

میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای نێوان ئه‌ده‌نه‌ و غازی عه‌نتاب و دیلۆك خۆی كێشاوه‌ به‌ دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا. 

له‌ رووداوه‌كه‌دا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سیی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستی به‌شێك له‌ برینداران ناجێگیره‌. 

 دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌ك له‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستی فریاكه‌وتن و پۆلیس و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران. 

هاوكات یڵماز تونچ وه‌زیری دادی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ڕووداوی هاتووچۆیه‌ هه‌موو لایه‌كمانی دڵته‌نگ كرد، گوتیشی خودا له‌ وانه‌ خۆشبێت كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.