Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 11:58

له‌ باسكه‌ی ئه‌وروپا ریال مه‌درید له‌ ئۆلۆمپیاكۆسی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی

کوردستان TV
100%


له‌ قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپاو له‌ یاریه‌كی به‌هێزی خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ .

 له‌ ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا یاریزانانی هه‌ردوولا له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی خاله‌كانی یاری بوون ، به‌مه‌ش ركابه‌ری به‌هێز ده‌بیندرا له‌ نێوان یاریزانان به‌ تایبه‌تی یانه‌ یۆنانیه‌كه‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی بوو تاوه‌كو روبه‌روی هاوتا و ولاتیه‌كه‌ی ببێته‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو ، له‌ كۆتایش
یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 87 خاڵ بەرامبەر بە 76 خاڵ و به‌ جیاوازی 11 خال لە ئۆڵۆمپیاکۆسی بردەوە و لە یاری کۆتایی خولی باسکە ئەوروپیدا روبه‌رووی یانه‌ی پاناتینیکۆس ده‌بێته‌وه‌ . 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.