Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:33

رووسیا دانی پێدانا كە هێرشەكەی مۆسكۆ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی رووسیا بۆ یەكەمجار دانی بەوەدانا كە هێرشەكەی مانگی سێی رابردووی سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە نزیك مۆسكۆی پایتەخت لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە.

شەوی 22ی ئادار چەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەر هۆڵی ئاهەنگگێڕانی كرۆكۆس سیتی هۆڵ لەنزیك مۆسكۆ، بەهۆیەوە زیاتر لە 144 كەس كوژران كە لەنێویاندا ژمارەیەك منداڵ و ئافرەت هەبوون.

سەبارەت بە هێرشەكە ئەمڕۆ هەینی ئەلیكساندەر بۆرنیكۆف بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدڕالی رووسیا گوتی: لە لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوت كە هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی سەر بە گرووپی خۆراسانی داعش ئەنجامداوە.

گوتیشی: لە هێرشەكەدا هەواڵگریی سەربازی ئۆكڕایناش هاوكاری چەكدارانی كۆمەڵەی خۆراسانیان كردووە بۆ ئەوەی هێرشەكە ئەنجام بدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر رۆژێك دوای هێرشەكە لە 23ی ئاداری رابردوو گرووپی خۆراسان سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارەتی ئەنجامدانی هێرشەكەی گرتبووە ئەستۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.