Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 13:41

لە ئەستەمبۆڵ شەڕێكی گەورە دروستبووە و كوژراو و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەم لە شاری ئەستەمبۆڵی توركیا شەڕ لەنێوان چەند كەسێك لە قاوەخانەیەك دروست بووە و بەهۆیەوە 3 كەس كوژران و 5ی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا شەڕەكە لەنێوان دوو گرووپ دروستبووە لە ناوچەی ئۆسكودار لەبەری ئاسیای شاری ئەستەمبۆڵ.

شەڕەكە درێژەی كێشاوە و تێیدا چەكیش بەكارهاتووە، لە ئەنجامدا 3 كەس كوژراون و 5ی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان تەندروستی دوو لە بریندارەكان مەترسیدارە بەهۆی ئەوەی گولـلە بەر شوێنی مەترسیداریان كەوتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.