دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ڕەزامەندیی داوە بە كڕینی گازی كێڵگەی كۆرمۆر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممه 22ـی 5ی2024، لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بەرهەمی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە گاز)، تەرخان كراوە بۆ كەرتی كارەبا.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، بۆیە هەر بڕە گازێك كە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بفروشرێت بە هیچ لایەنێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.