Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 00:15

تاوه‌كو 9ی حوزه‌یران بوودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆكی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هەمواری بودجەی ساڵی 2024 كە بۆیان نێردراوه‌، تاكو نۆی حوزەیران پەسه‌ند دەكرێت.

 عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، بودجەی ساڵی 2024 نزیكەی210 ترلیۆن دیناره‌، دابەش كراوە كە 150 ترلیۆن دینار مووچە و خەرجییە، هه‌روه‌ها 55 ترلیۆن دینار بودجەی وەبەرهێنانە، هاوكات كورتهێنانیش66 ترلیۆن دینارە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، رێڕەوی دیاریكراویان هەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە و تاوتوێكردنی ئەو خشتانە، بریتییە لە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆكی ئەو خشتانە، ئەویش بە ئامادەبوونی وەزیرە په‌یوەندیدارەكان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە، وەزیری دارایی دەبێت ئامادە بێت و پاشان وەزیری پلاندانان. 

ئاشكراشی كرد، هەڵدەستن بەشیكردنەوەی پشكی وەبەرهێنان، چونكە په‌نجاوپێنج ترلیۆن دینار دیاری كراوە كە ژمارەیەكی زۆرە، دەبێت زیادبوونەكە شی بكرێتەوە تەنانەت ئەگەر كەمیش بێت، جێگه‌ی باسه‌ بەپێی خشتەی بودجەی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان بەڕێژه‌ی سه‌دا دوازده‌ پۆینت 67 دیاری كراوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی خەرجی گشتییە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.