Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:51

ڕێبەری ئێران نوێژی مردووی لەسەر تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی ئەنجامدا

کوردستان TV
100%


لە تارانی پایتەختی ئێران، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی سەرۆكکۆماری وڵاتەکە، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتەکە ئەنجامدرا، کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستدا.

نوێژەکە لە زانکۆی تاران و لەلایەن ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەییەوە ئەنجامدرا.

لەگەڵ ئەوەی ڕێگەدرا ژمارەیەکی سنووردار لە خەڵک بچنە ژوورەوە بۆ بەشداری کردن لە نوێژەکەدا، هەزاران کەس لە بەردەم دەرگای زانکۆکەدا چاوەڕێیان کرد.

لە دوای نوێژەکە، سەدان هەزار کەس کە دەیانویست بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەكەدا بکەن کە لە مەیدانی ئازادیەوە ساز دەکرا، لە مەیدانی ئینقلاب و ڕێگاکان کە بەرەو ناوچەکە دەچوون کۆبوونەوە.

بەهۆی قەرەباڵغیەوە ئاستەنگ بۆ ڕێکردن دروستبوو، لەبەرئەوە کارمەندانی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خەڵکیان ئاڕاستەی مەیدانی ئازادی کرد کە تیایدا ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە دەچێت.

لەدوای ڕێوڕەسمەکە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، تەرمی سەرۆكکۆماری ئێران ڕەئیسی دەگوازرێتەوە بۆ شاری مەشهەد، تەرمی وەزیری دەرەوە عەبدوڵڵاهیانیش لە تاران دەمێنێتەوە.

کارەکانی بەخاکسپاردنی تەرمەکانیش سبەی لە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکان ئەنجامدەدرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.