ئەمڕۆ سێشەممە 21/5/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكومی و وەبەرهێنەران و خاوەنكار و كۆمپانیا و دەزگەكانی ڕاگەیاندن، چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی كرایەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری بارزگانی و پیشەسازی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و بەرپرسانی حكومی و خاوەنكارەكان بەشەكانی پێشانگەكەیان بەسەركردەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بەو بابەتانە كرد كە لە ستاندەكاندا نمایش كرابوون.
سەدان كۆمپانیای وەبەرهێنان و ستاندنی وڵاتان بەشداری لە پێشانگەكەدا دەكەن كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك كارەكانی بەردەوام دەبێت.
14ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.