Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:35

له‌ پێكدادانێكی چه‌كداریدا سێ پۆلیس له‌ تاران كوژران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی تاران رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن و پێكدادانێكی چەکداریدا لەگەڵ چه‌كدارێكی نه‌ناسراودا لە گەڕەکی نارمەکی تارانی پایتەخت، سێ کەس لە ڕیزی هێزەکانی پۆلیس کوژراون. بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، كه‌ له‌سه‌ر زاری پۆلیسی تاران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دەورییەیەکی پۆلیس لە گۆڕەپانێکی گەرەکی نارمەک گومان لە کەسێکی تەمەن25 ساڵ دەکەن و داوای لێده‌كه‌ن بوه‌ستێت، بەڵام ئەو کەسە گوێ ناداتە فەرمانی پۆلیس و هه‌ڵدێت.

 دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس شوێنی ده‌كه‌وێت ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كان ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه‌ سێ پۆلیس ده‌كوژرێت. 

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیس له‌وه‌ڵامدا ته‌قه‌یان له‌و چه‌كداره‌ كرد و ده‌ستبه‌جێ كوژرا، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند چه‌كێك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت كه‌ به‌ تاوانباره‌كه‌ بوو.  
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.