Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:21

لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وە زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوویان داوه‌

کوردستان TV
100%


لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە، زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی خنکان و هەڵدێران و ڕووداوی دیکە لە سەرانسەری هەرێمی کورستان تۆمار کراون و بە هۆیەوە زیاتر لە 62 کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنکان و ڕووداوەکانی دیکە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار کراون، کە بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: 358 ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 351 ڕووداو
پارێزگای سلێمانی: 217 ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 132 ڕووداو
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 115 ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین: 98ڕووداو
پارێزگای هەڵەبجە: 21 ڕووداو
هەروەها بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت:بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە، 62 کەس گیانیان لەدەست داوە کە بەم شێوەیەیە:
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 17 کەس
پارێزگای هەولێر: 16 کەس
پارێزگای دهۆک: 9 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 8 کەس
پارێزگای سلێمانی: 8 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: كەسێك
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: كەسێك
پارێزگای هەڵەبجە: كەسێك
ئاکرێ: كەسێك
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.