گروپێکی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتێک (info tour) بۆ شوێنە گەشتیاریی و سرووشتی و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هێنانی گەشتیار لە وڵاتی ئێران بۆ کوردستان.
گرووپەکە پێکهاتبوون لە خاوەنی زیاتر لە 30 کۆمپانیای گەشتیاری و سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەر یەک لە پارێزگاکانی تاران، قەزوین و لورستان کە بە داوەتی فەرمی کۆمپانیای پاندا گرووپ بۆماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان بوون. لە کاتی مانەوەیان سەردانی شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئاشنا بوون بە گیانی میوانی دۆستی و ئەو ئاسایش و تەناهییەی کە لە کوردستان هەیە.
دواتر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتی ئێران واژوو کرا بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشتیارییەکان، درووستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەردوولا و ئاڵوگۆڕی گروپی گەشتیاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.