Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 20:10

سیستەمی نوێی كامێرای چاودێری لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دانران

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی نەخوازراو و ئاگركەوتنەوە، سیستەمی نوێی كامێرای چاودێری لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دانرا.

ئەمرۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێربەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە گرتنەبەرى ڕێکارەکانى پاراستنى بازاڕى قەیسەرى و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوى نەخوازراو، دانانى سیستەمى نوێى کامێراى چاودێرى و کۆنتڕۆلى ناوەندى سیستەمەکە و ڕێوشوێنەکانى پاراستنى بازاڕکەى بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى دانانى سیستەم و بەستانەوەى کامێراکانى چاودێرى و دابەشکارییان بەسەر سەرجەم بازاڕەکە کۆڵییەوە کە ئامانج لێى پاراستنى بازاڕەکە و سەلامەتى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوى نەخوازراوى دیکە.

لە چوارچێوەى ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕى قەیسەرى و هەڵگرتنى سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان و ئەو مەترسییانە کە دەبنە هۆکارى دروستبوونى ڕووداوى نەخوازراو لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا دەستکراوە بە دانانى سیستەمێکى نوێى کامێراى چاودێرى بازاڕەکە و بەستنەوە و کۆنتڕۆڵکردنیان لە ناوەندێکى تایبەت بەیەکەوە.

دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر دوای نزیکەی سێ کاتژمێر توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەشدا ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكانی قایمقامییەتی هەولێر لە رووداوی ئاگرەكەدا 228 دوکان و حەوت کۆگای بازاڕی قەیسەری سووتان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.