Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 02:45

درۆنه‌كانی ئۆكراینا به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ڕووسیایان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی رووسی بڵاویکردەوە، پاڵاوگەی نەوتی سلاڤیانسک لە ناوچەی کراسنۆدار لە باشووری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە کارەکانی ڕاگرت، دوای هێرشێکی گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی پێشتر ڕایانگەیاندبوو، لە کاتی هێرشێکدا کە شەوی ڕابردوو ئۆکرانیا دەستیپێکرد، شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شوێنی پاڵاوگەکەدا کەوتنە خوارەوە.

سلاڤیانسک پاڵاوگەیەکی تایبەتی هەیە کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن تۆن نەوتی هەیە، کە یەکسانە بە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.