Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 07:12

لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 50 هەزار کەس سەردانی مۆزەخانەی دیاربەکری کردووە

کوردستان TV
100%

مۆزەخانەی قەڵای ئیچکالە کە لە ناوەندی شارۆچکەی سووڕ لە دیاربەکر هەڵکەوتووە، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 50 هەزار سەردانیکەری هەبووە.

مۆزەخانەکە لە ساڵی 2005دا دەستکرا بە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و هەتا ساڵی 2014 بەردەوام بوو و لە ساڵی 2015دا بە ڕووی گەشتیاران کرایەوە و ئێستا بووەتە ناوەندێکی گەشتیاریی گرنگ. 

مێژووی بەشێک لە ئاسەوارەکانی مۆزەخانەکە بۆ 12 هەزار و 400 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و هەزار و 615 پارچە شوێنەوار لە مۆزەخانەکەدا کەوتووەتە بەر دیدی سەردانیکەران.

لە بارەی مۆزەخانەکەوە، بەڕێوەی مۆزەخانەکە بە وەکالەت موژدەت گیزلیگول  به‌ ئاژانسی ئانادۆڵۆی رایگه‌یاند، مۆزەخانەکە لە ساڵی 1934 بونیاد نراوە و گوتیشی، مۆزەخانەی دیاربەکر یەکەمین مۆزەخانەکان بوو لەسەر ئاستی کۆماری تورکیا کە دروست کراوە.

گیزلیگول گوتیشی: "ئەمساڵ 90هەمین ساڵی دروستکردنی مۆزەخانەکەیە، لەو مۆزەخانەیە کۆنترین پارچە شوێنەوارەکانی جیهان پارێزراوە کە مێژووەکەیان بۆ 12 هەزار و 400 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە".

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی دیاربەکر گوتیشی، لە ساڵی 2021دا 47 هەزار کەس، لە 2022دا68 هەزار کەس و لە ساڵی2023دا 131هەزار کەس سەردانی کردووین.

قەڵای مێژوویی ئیچکالە، هاوکات مزگەوتی حەزرەتی سلێمان و چەند شوێنەوارێکی دیکەی مێژوویی لەخۆ گرتووە. 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.