بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و كه‌له‌پووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی مۆزەخانەکانی جیهان وەکو مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس لە پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان دروست دەکرێت.
کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و كه‌له‌پووری هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، به گوێره‌ی نووسراوێكی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، داوا کراوە کە کاری پێویست بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی مۆزەخانەی شوێنەواری بە براندە نێودەوڵەتییەکانی وەک لۆڤەر لە هه‌ر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی دروست بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و كه‌له‌پووری هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پێشنیازی سەرەتایین بۆ ئەو کارە، بە گوتەی که‌یفی مستەفا، کردنەوەی مۆزەخانەیەک لەسەر بنەمای ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات لە بواری شوێنەوارناسیدا، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكیش بۆ هه‌لی كار بۆ چه‌ندین كه‌س و چالاكی بۆ رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.