له راگه‌یه‌ندراوێكدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی5ی2024، مووچەی مانگی نیسانی 25 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان لە پارێزگای هەولێرن، بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری منـەوە دابه‌شده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مووچەی ئەو 25 هەزار مووچەخۆرە لەنێوان کاتژمێر 2 بۆ 3ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە SMS فه‌رمانبه‌ران ومووچه خۆران ئاگادار دەکرێنەوە کە دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ATM بکەن و مووچەکەیان ڕابکێشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.