Erbil 17°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 03:14

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%

 ڕۆژی 15ی ئایار، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ده‌ستی پێكرد كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شوێنه‌كانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان مووچه‌یان وه‌رگرت.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی5ی2024، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی، ته‌ندروستی، ناوخۆ، دارایی و ئابووری، كاروباری ناوخۆ، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی 20ی5ی2024، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.