شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، پێشوازیکرد لە هەریەک لە جەنەڕاڵ ئیکەر، بەرپرسی باڵای راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان و جەنەڕاڵ هام جێگرەوەی.
لەدیدارێکدا کە راوێژکارانی سەربازی و بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت ئامادەیبوون، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: نیگەرانین بەوەی جەنەڕاڵ ئیکەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لەعێراق، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لەعێراق رادەگەینێت.
وتیشی: بەڕێزیان دۆست و هاوکارێکی بەنرخی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازی بوو.
هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا لەسەر بابەتی هەمەلایەنەی پەیوەست بە پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و گرنگی هاوکارییەکانیانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، وەزیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی جەنەڕاڵ هام ـی کرد، کە بڕیارە لە ئایندەییەکی نزیکدا وەک جێگرەوەی جەنەڕاڵ ئیکەر دەستبەکاربێت. هاوکات پشتیوانی و پشتگیری وەزارەتیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ دووپاتکردەوە.
راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، پاڵپشت و هاوکاری گەورەی پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەن، لە تێپەڕاندنی ئەو کێشە و گرفتانەی دێنە بەردەم پڕۆسەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.