مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی بەبۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتدا هاتووه، بەبۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم .
مهسرور بارزانی دهشڵێت، یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە سەردەمێکی سەختدا دامەزراو مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف وداخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و بە ڕێز و پێزانینینەوە لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی کوردستان لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەڕوانین.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، هیوادارم مامۆستایانی كوردستان ، بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەکانمان لە سەر پەروەردەیەکی ڕاست و داهێنەرانە و خۆشهویستنی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.