Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:07

ریال مه‌دریدی پاڵه‌وان به‌ ئه‌نجامی 5-0 له‌ ئالاڤێسی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئالاڤێس تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 36 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیۆئالاڤێسی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیال مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی 5-0، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان  بیلینگهام و ڤینسیۆس دوو گۆڵ و ڤالڤێردى و ئاردا گولەر لە خولەکەکانى  10 و 27 و 45 و70 و 81 تۆماركران.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیال مه‌درید به‌ 93 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، به‌ر له‌ ته‌واوبوونی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ش به‌ چه‌ند گه‌ڕێك نازناوی خوله‌كه‌ی  یه‌كلاكرده‌وه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.