دادگای باڵای فیدڕالی عێراق جەختی كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو لایەك ئەنجام بدرێت.
سەلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ جاسم محەمەد عەبوود سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕالی كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكە، دادگای باڵای فیدڕالی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و دادوەر جاسم محەمەد عەبوود كۆمەڵێك بابەت تایبەت بە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.
بڵاویشی كردەوە: هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هەڵبژاردن بە بەشداری هەموولایەك ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێویستە سەرجەم رێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن فەراهم بكرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر ئەمڕۆ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، چاوی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فايهق زێدان سهرۆكى ئهنجوومهنى باڵاى دادوهريش كەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.