سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی رۆژنامەنووس سەلام عەبدوڵلا كرد بەهۆی كۆچی دوایی هاوسەرییەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بڵاوی كردەوە "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز سه‌لام عه‌بدوڵلا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسه‌رى، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی بڵاویشی كردەوە "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.