Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:38

سەرۆكی حكوومەت پرسەنامەیەك بەهۆی رووداوەكەی ئەمڕۆی رێگەی كەلار – كفری بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی رووداوەكەی ئەمڕۆی سەر رێگای كەلار – كفری بڵاو كردەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك قوتابی لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێو پاسێكدا بوونە قوربانی.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بە داخەوە هەواڵی گيانلەدەستدانی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌یی و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له‌ ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست".

مەسرور بارزانی راشیگەیاند "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم".

‌سەرۆكی حكوومەت هەروەها رایگەیاند "خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى‌ چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.