Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:23

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك قوتابی بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی كەلار – كفری گیانیان لەدەست دا.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "خۆم بە هاوبەشی خەمی كەسوكاری قوربانییان دەزانم و هیوای شیفای خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازم".

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

14ی ئایاری 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.