ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بۆ مانگی نیسان دەكرد.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران و بە رەزامەندی وەزیری دارایی و هەروەها لەسەر بنەمای نووسراوی دادگای باڵای فیدڕالی، فەرمانگەی ژمێریاری بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەركرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی تەواوی پارەی مووچە دراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و هەروەها مووچەخۆرانی دامودەزگاكانی تریش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.