Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:53

سەرۆکی ڕووسیا حکوومەتی نوێ پێکدەھێنێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین بە لیستێک، ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێدا پێشکەشی کرد و تیایدا  جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەندرێ بیلۆسۆڤ بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی دەست نیشان کردووە.

ئەنجوومەنی فیدڕاڵی سەربە پەرلەمانی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤلادیمێر پوتین بە لیستێک، ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێدا پێشکەشی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە حکوومەتی نوێدا، سێرگی لاڤرۆڤ دووبارە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەست نیشان کراوە، ھەروەھا جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەندرێ بیلۆسۆڤ لەلایەن ڤلادیمێر پوتین بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی دەست نیشان کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەر لە حکوومەتی نوێدا وەزیری ناوخۆ، ڤلادیمێر کۆلۆکۆلتسێڤ و وەزیری بەرگریی شارستانی و بەھاناچوون، ئەلێکساندەر کۆرینکۆڤ و وەزیری داد، کۆنستنتین چویچێنکۆ لە پۆستەکانیاندا، ماونەتەوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕووە کە ڤلادیمێر پوتین لە حکوومەتی نوێدا، پێشنیازی کردووە کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا، ئالکێساندر بۆرتنیکۆڤ و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دەرەکیی رووسیا ، سێرگی ناریشکین لە ئەرکەکانیاندا بەردەوام بن.

ھاوکات کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمێر پوتین وەزیری بەرگریی، سێرگی شۆیگو لە شوێنی نیکۆلای پاتروشێڤ بۆ پۆستی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا دەست نیشان کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.