Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:02

گەشتیاران لە ڕێگای وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ دەتوانن ڤیزا بە شێوەی ئۆنلاین وەربگرن

کوردستان TV
100%

گەشتیاران لەڕێگای وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ دەتوانن ڤیزا بە شێوەی ئۆنلاین وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی بیانی بە دوو شێواز دەکرێت:

ڤیزای ئۆنلاین، کە پێشوەختە گەشتیاران لە ڕێگای وێبسایت، لە وەزارەتی ناوخۆی داوا دەکەن و دوای ڕەزامەندی ڤیزا وەردەگرن.

هەروەها ڤیزای ئۆن ئەراڤڵ، ئەو ڤیزایەیە کە هەڵگرانی پاسپۆرتی 53 وڵات دەتوانن لە کاتی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانە وەریبگرن و پێویست بە داواکاریی پێشوەختە ناکات.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەم بارەیەوە دەڵێت: "ئەو وڵاتانەی کە ڤیزا بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر دەدەنە هاووڵاتییانی خاوەن پاسپۆرتی عێراقی، بە هەمان شێوە هاووڵاتیی ئەو وڵاتانە، کە دێنە عێراق یان هەرێمی کوردستان بێ بەرامبەر دەتوانن ڤیزا وەربگرن".

لۆلان حەمید، بەرپرسی بنکەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت: "دوو جۆر ڕێکارمان بۆ هاووڵاتییانی بیانی هەیە؛ ئەوانەی کە هەڵگری پاسپۆرتی 53 وڵاتن لە کاتی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانە دەتوانن ڤیزا وەریبگرن بەرانبەر بە بڕێک پارە، ئەوانی تر پێویستە ڕەزامەندیی پێشوەختەیان هەبێت و ڤیزا پێشکەشی بەشی ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکەن؛ دوای ڕەزامەندی وەرگرتن دەتوانن بێن بۆ هەرێمی کوردستان".

گەشتیاران لە ڕێگای کارتی بانکییەوە بڕی 72 دۆلار لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤیزا دەدەن.

ڕێکخستنەوە و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان هەنگاوێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا تەواوی کاروبارە کارگێڕییەکان و مامەڵەی هاووڵاتییان بە دیجیتاڵی دەکرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.