لەوەتەی شەڕ لەنێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 7ی تشرینی یەكەمی پارساڵەوە دروستبووە، تا ئێستا 143 رۆژنامەنووس و میدیاكار كوژراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (بەها عەكاشە) كە كاری وێنەگری لە تۆڕی هەواڵی ئەقسا دەكرد، لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی و ئەندامانی خێزانەكەی لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵەكەیان لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە لە غەززە گیانیان لەدەست دا.
نووسینگەی راگەیاندنی حكوومەت لە غەززە بڵاوی كردەوە: بە گیانلەدەستدانی بەها عەكاشە، ژمارەی گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسان لە غەززە بۆ 143 رۆژنامەنووس بەرز بووەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور غەززە یەكێكە لە مەترسیدارترین شوێنەكانی كاركردن بۆ رۆژنامەنووس و میدیاكارانی لەسەر ئاستی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.