Erbil 44°C ھەینی 19 تەمووز 17:39

له‌ كوردستانی توركیا ئەو کەسەی هاوسەر و سێ منداڵی کوشت، خۆیشی کوشت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی پۆلیس تەرمی پێنج ئەندامی خێزانی کوڤارایان لە خانووەکەیاندا لە شەقامی ڕوزگارلی ناوچەی نەدیم ئۆکمەن له‌ كوردستانی توركیا دۆزیەوە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت یوسف کوڤارا کە كوردی كوردستانی سووریایه‌، بەهۆکارێک کە هێشتا دیارنییە هاوسەرەکەی مەروە و سێ منداڵەکەی کە تەمەنیان هەشت ساڵ، شەش ساڵ و پێنج ساڵ بووە خنکاندووە و پاشانیش خۆی کوشتووە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە پاش لێکۆڵینەوە تەرمەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی پرۆفیسۆر د. عەلائەدین یاڤاشچا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.