Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:30

یانەی خەلیفان هۆشداری دەداتە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

کوردستان TV
100%


یانه‌ی وه‌رزشی خه‌لیفان راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباری بڕیاره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی خه‌لیفاندا هاتووه‌، سەبارەت بە بڕیارەکانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەربارەی پەڵپی یانەی زانکۆی جیهان بەرامبەر مەخمور پێدانی سێ خاڵی یاری بەیانەی ناوبرا، زانکۆی جیهان مافی خۆیەتی سکاڵای تۆمارکردووە و پەسەندکراوە، ئێمەش داوایی مافی خۆمان دەکەین بەمشێوەیە خوارەوە:

1ـ بەپێی هەموو یاساکانی تۆپی پێی جیهان  و عێراق و کوردستانیشەوە، هەر یانەیەک یاسای تۆپی پێی شکاند، ئەوا ئەو یانەیە یاسا شکێنی کردووە، دوور دەخرێتەوە بە پلەیەک خوارتر، سەرجەم خاڵەکانی لێوەردەگیرێتەوە، یانەی مەخمور چوار یاریزانی موحتەریفی ( پیشەگەر ) هەبووە بەرامبەر هەموو یانەکان، لەکاتێکدا بەپێی یاسایی یەکێتی تۆپی پێی کورستان هەموو یانەکان ناتوانن لە سێ یاریزانی موحتەریف ( پیشەگەر ) زیاتر بەشداری پێبکەن.

2 ـ سێ خاڵی یاری بۆ ئێمەش هەژمار بکرێت.

3 ـ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چاودێری و گرێنتی یاری ئه‌مڕۆ بکات.

4 ـ لەئەگەری بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لەیارییەکانی ئه‌مڕۆی خولی پلە دووی کوردستان، یانەکەمان هەڵوێستی دەبێت و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە بەرپرس دەزانێت.

5ـ یانەی وەرزشی خەلیفان لەنزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی یاریەکانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دەکات.

6ـ لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانمان هەڵوێستمان دەبێت و هەموو ڕێککارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر، ڕووی ئاراستەی داواکاریەکانمان ڕووبەڕووی لایەنی پەیوەندیدار دەکەین و بێدەنگ نابین لەبەرامبەر مافەکانمان.

له‌ كۆتاییدا یانه‌ی وه‌رزشی خه‌لیفان رایگه‌یاندووه‌، داوا لەهاندەران و دڵسۆزانی یانە دەکەین، خۆیان بپارێزن لە قسە و کۆمێنتی نەشیاو، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ خەمخۆری و پەرۆشی هەموولایەک.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.