Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:25

دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كادێز ڕیاڵ مه‌درید ته‌نیا خاڵێكی ماوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا

کوردستان TV
100%

ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی5ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی 35 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی كادێزی كرد.

ڕیاڵ مه‌درید براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ڕێگای یاریزانان، براهیم دیاز و بیلینگهام و خۆسیلۆی تۆماركران.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش مه‌درید به‌ 87 خاڵ له‌ پێشه‌نگی خولدایه‌ و ته‌نها یه‌ك خاڵی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.