Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 23:49

له‌ پریمه‌رلیگ لیڤه‌رپوول و وێستهام یونایتد یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و وێستهام یونایتد رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 35 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بووه‌ میوانی یانه‌ی وێستهام یونایتد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتاهات، دوو گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ رۆبێرتسۆن و ئاریۆلا  له‌ خوله‌كه‌كانی 48 و 65 بە هەڵە تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى وێستهام یونایتدیش جارۆد بۆین ومیشێل ئەنتۆنیۆ  له‌ خوله‌كی 43 و 77 تۆماریان کرد.

بەو ئەنجامەش لیڤه‌رپوول به‌ 75 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌ و وێستهام یونایتدیش به‌ 48 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.