لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە چیای حەمرین، والی و پزیشكی تایبەتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە كوژران.
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە قەرەتەپە لە سنووری چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە بۆردومان كرد.
سەڵاح تەمیمی ئەندامی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە بۆردومانەكەدا محەمەد ئەحمەد روبێعی ناسراو بە ئەبوو لەیلا ئەمیری رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە دیالە كوژرا.
بڵاویشی كردەوە: هەر لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا بەرپرسی پزیشكی داعش لە پارێزگای دیالە كە بە دكتۆر حوزەیفە ناسراوە، كوژرا.
لای خۆشییەوە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكان بڵاوی كردەوە كە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی جەنگی (ئێف 16)ی سوپای عێراق ئەنجامدران دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری بە بوونی چەند چەكدارێكی داعش لە ناوچەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.