Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 03:11

سەنتەرێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بازرگانیی لە پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەنتەرێکی ناوبژیوانی بازرگانیی لە هەولێر دەکرێتەوە، مەبەست چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکان و بازرگانانە لەڕێگەی سەنتەرەکەوە.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: خەریکی دامەزراندنی سەنتەرێکی ناوبژیوانین لە ژووری بازرگانی ھەولێر، لیژنەیەک پێکھاتووە بە مەبەستی دامەزراندنی سەنتەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر، لە زۆر وڵاتی دیکەی وەک سعودیە، ئیمارات و  پاریس چەندین وڵاتی دیکەیش لە جیھان سەنتەری ھاوشێوە ھەن.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر گوتیشی: ئەو سەنتەرە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر دادگاکانی ھەولێر لەبواری بارزگانی و ئابووری، ئەو کۆمپانیایانەی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دێنە ھەولێر گرێبەستەکانیان لەو سەنتەرەی ئێمە پەسەند دەکرێت و پشتگیریان دەکرێت.

گەیلان حاجی سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کۆمپانیاکانی بازرگانی ھەر کێشەیەکیان ھەبێت دەتوانرێت لەڕێگەی ئەو سەنتەرەوە چارەسەر بکرێت، واتە بەبێ ئەوەی کێشەکە بچێتە دادگاش دەتوانرێت لەڕێگەی ئەو سەنتەری ناوبژیوانییەوە چارەسەر بکرێت، کاریگەری خۆیشی دەبێت لەسەر کەرتی بازرگانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.