جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە16ی4ی2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتێک دەکرێت کە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بن و تێبینییەکانی پارتیش له شوێنی خۆیه‌تی و تایبه‌تن به‌خه‌ڵكی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، پارتی هێزێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌یه له گۆڕه‌پانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه بۆیه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێت ئه‌وه‌ش ته‌واوی لایه‌ن عێراقییه‌كان دركیان پێكردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌نگاو هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێكیشیان كاتی‌یان ده‌وێت، بۆیه چه‌ند پڕۆسه‌كه دوا ده‌كه‌وێت ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.