Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:32

کایەی ئاسمانیی عێراق داخرا

کوردستان TV
100%


وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق سەعداوی ڕایگەیاند کە لەئێستادا، کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی، داخراوە.

ڕەزاق سەعداوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق، ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا کایەی ئاسمانیی عێراق، داخراوە.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، کەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق، ڕاگیراون.

وەزیری گواستنەوەی عێراق باسی لە ھۆکاری داخستنی کایەی ئاسمانیی و ڕاگرتنی کەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، نەکردووە.

بەڵام پێدەچێت داخستنی کایەی ئاسمانیی و ڕاگرتنی کەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، پەیوەندی بە دەست پێ کردنی ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ھەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، ھێرشی ئێران بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێ کرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.