Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 18:18

له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ مایۆركا تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ مایۆڕكا تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 31 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی ڕیاڵ مایۆڕكا.

یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان چوامینی له‌ خوله‌كی 48 تۆماری كرد.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 78 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و ڕیاڵ مایۆڕكاش به‌ 31 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.