Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 17:12

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌رسێتی به‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ براوه‌بوو به‌سه‌ر لۆتن تاون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی و لۆتن تاون رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 33 له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی میوانداری یانه‌ی لۆتن تاونی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سێتی به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، گۆله‌كانی مانچێسته‌رسێتی له‌ رێگای یاریزانان  هاشیوكا بە هەڵە و كۆڤاسیج و هالاند و دۆكۆ  و گڤاریۆل له‌ خوله‌كه‌كانی 2 و 64 و 76 و 87 و 90 تۆماریان كرد و  گۆڵەكەی لۆتن تاونیش  باركلی لە خولەكی 81 تۆماری كرد.

بەو  سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌رسێتی له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خولدا به‌ 73 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و لۆتن تاونیش به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی هه‌ژده‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.