Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:47

ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێیان بەسەر بەرھەمەکانی ڕووسیادا سەپاند

کوردستان TV
100%


ئەمریکا و بەریتانیا ھاوردەکردنی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی ڕووسیایان قەدەغەکرد، ھەروەھا بازرگانییکردن بەو بەرھەمانەی ڕووسیا لە بۆرسە جیھانییەکانی تایبەت بە کانزاکان قەدەغە کران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە واشنتۆن بە ھەماھەنگی لەگەڵ لەندەن، بڕیاریاندا، ڕووسیا لە داھاتەکانی فرۆشتنی کانزاکانی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵ بێ بەش بکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ئەمریکا و بەریتانیا ھاوردەکردنی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی ڕووسی قەدەغە کردووە، ھەروەھا بازرگانییکردن بەو بەرھەمانەی ڕووسیا لە بۆرسە جیھانییەکانی تایبەت بە کانزاکان قەدەغە کراون.

لەو چوارچێوەدا، ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی ڕووسی لە بۆرسەی لەندەن بۆ کانزاکان و بۆرسەی بازرگانیکردن لە شیکاگۆ، قەدەغەکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەمریکا و بەریتانیا بە ھاوبەشی ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی ڕووسیا لە داھاتی ئەو سەرچاوە گرنگە بێ بەش بکەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕووسیا لە ڕێگای فرۆشتنی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵ، 40 ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت.

ڕاشیگەیاندووە کە سەپاندنی سزا نوێیەکەش بەسەر کانزاکانی ڕووسیا، لە وەڵامی ئەو جەنگەیە کە ڕووسیا بە نایاسایی بۆسەر ئۆکراینادا سەپاندوویەتی.

تا ئێستا، ڕووسیا ھیچ کاردانەوەەکی لەوبارەیەوە نیشانداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.