Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 06:45

نیوكاسڵ یونایتد به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ پریمه‌رلیگدا هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام و نیوكاسڵ یونایتد ڕووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیوكاسڵ یونایتد به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ ڕێگای یاریزانان ئەلیکساندەر ئیساک دوو گۆڵ و گۆردۆن و فابیان شار له‌ خوله‌كه‌كانی 30 و 32 و 51 و 87 تۆماریان كرد.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 50 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ و تۆتنهامیش به‌ 60 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌مه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.