سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای مەڵەتەی توركیا رووی دا و لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا ترس و دڵەڕاوكێی خستە دڵی هاووڵاتییانی پارێزگاكەوە.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر 8:44ی بەیانی روویداوە و هێزەكەشی 4.1 پلەی رێختەر بووە.
بوومەلەرزەكە لە ناوەندی پارێزگای مەڵەتە روویداوە لە قوڵایی 7 كیلۆمەتر لە قوڵایی زەوییەوە.
لای خۆشییەوە دەزگای ئافاد تا ئێستا هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەگەری بوونی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.