Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 23:14

یاری هەولێر و کارەبا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی عێراق  یاری یانەکەمان  بەرامبەر یانەی كارەبا كە بڕیار بوو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێکەوتی 2024/4/14  لە بەغدا ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌،دواخستنی یارییەکە پەیوەندی بەو بڕیارەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە هەیە، بەوەی هەر یانەیەك یاریزانی پەیوەندی بە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بکات یارییەكانی دوادەخرێت، لە ئێستاشدا هەردوو یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر (هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەکەنزی) پەیوەندییان بە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق کردووە بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای خوار 23 ساڵان کە بڕیارە لە رێکەوتی 2024/4/15 لە ووڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.