Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 17:50

عێراق و ئەمریکا پتەوکردنی ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوانیان تاووتوێکرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی پتەوکردنی ھەمانگییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراویکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانەی دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و چۆنییەتی پتەوکردنی ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارە ئابووری و گەشەپێداندا تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ئامادەکارییەکان سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنجامی بدات و ھاتووە: سەردانەکە بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی واشنتۆن دەکات کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆدەبێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.