لیژنەی سزادان له یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی رووداوه‌كانی یاری نێوان دهۆك و جەوییە ژماره‌یه‌ك سزای توندی بەرامبەر دهۆک راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق چه‌ند سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر یانه‌كه‌ماندا سه‌پاند.
یانه‌ی دهۆك رایده‌گه‌ێنێـت، به‌بڕی 30 ملیۆن دینار وەكو پێبژاردن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه سزا دراین، هه‌روه‌ها دوو یاریی تیپه‌كه‌مان له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا له‌نێو یاریگه‌كه‌مان ده‌بێت به‌بێ هه‌واداران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بەهۆی ئەوەی شەش كارتی رەنگاو رەنگیان وەرگرتووە بە 5 ملیۆن دینار سزا دراوین، یاریزانی یانه‌كه‌شمان مۆسیس لوكاس بە 15 ملیۆن دینار سزا درا و بۆ 2 یاریش سڕكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.