Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:50

بایەرلیڤەرکوزن هه‌نگاوێكی باش نزیك بوویه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندس لیگا

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 28 لی خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن بووه‌ میوانی یونیۆن به‌رلین، یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌ركوزن به‌ كۆتاهات.

گۆله‌كه‌ش له‌رێگای یاریزان  ڤێرتز لە خولەکى 45 تۆماركرا.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌س بایه‌رلیڤه‌ركوزن پێشه‌نگی خۆی له‌ خوله‌كه‌دا به‌هێزتركرد و هه‌نگاوێكی باش نزیك بوویه‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانی بوونی له‌م بۆندس لیگادا و له‌ ئێستادا به‌ 76 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.