Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 23:20

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی رووبه‌رووی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس بوویه‌وه‌.

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی4ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 32ی خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی بووه‌ میوانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس .

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌رسێتی به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل بۆ كریستاڵ پاڵاس.

چوار گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌رسێتی له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  دى برۆین دوو گۆڵ و ریکۆ لویس و هالاند تۆماركران، دوو گۆڵەکەى کریستاڵ پاڵاسیش ماتیتا و ئیدوارد تۆماریان کرد.

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌رسێتی له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 70 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ و كریستاڵ پاڵاسیش به‌ 30 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.