Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 14:19

لە کەرکوک تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە شاری کەرکووک، ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ھەواڵگریی و ئاسایش سەربە وەزارەتی بەرگریی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کەرکووک، تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (‌ أ م أ)، دەستگیرکردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانی بەوەداناوە کە پلانی دانابوو کردەی تیرۆریستیی لە شاری کەرکووک ئەنجام بدات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.