Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:14

له‌ پریمه‌رلیگ ئاڕسیناڵ و مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر لۆتن تاون و ئه‌ستۆن ڤێلا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی 31ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌كانی ئاڕسیناڵ و مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌كانی لۆتن تاون و ئه‌ستۆن ڤێلا تۆماركرد.

له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 31ی خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئاڕسیناڵ میوانداری میوانداری لۆتن تاونی كرد، یارییەكەش 2-0 لە به‌رژه‌وه‌ندی ئارسیناڵ به‌ كۆتاهات، دوو گۆله‌كه‌ش له‌ ڕێگای یاریزانان  ئۆدیگارد و هاشیوكا بە هەڵە له‌ خۆیان تۆماریان كرد.

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش ئاڕسیناڵ به‌ 68 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

هه‌ر له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 31ی خوله‌كه‌دا یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای كرد و یارییه‌كه‌شی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا، چوار گۆله‌كه‌ی سێتی له‌ رێگای یاریزانان ڕۆدریگۆ هێرناندز و فیل فۆدین سێ گۆڵ ،گۆله‌كه‌ی ئەستۆن ڤێلاش دۆران تۆماری كرد.

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر سێتی له‌ ئێستای رێزبه‌ندی خول به‌ 67 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.